به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد فەرید سپەری ڕایگەیاند: بە پێی دوایی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٥٦ هەزار کەنوو لە پارێزگا هەبوو کە بۆ پێنج هەزار و ٧١٢ کەس هەلی کاری ڕەخساندووە و ساڵانە نزیک بە یەک هەزار و ٨٥٧ تۆن داهاتیش ڕەوانەی بازاڕ دەکات.
ناوبراو وتیشی: کوردستان لە ساڵی ١٣٩٢ خاوەن سێ هەزار و ٧٣٩ شوێنی هەنگداری بووە کە ئێستا ئەو ئامارە گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٨٩ شوێن.
سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی گەردەی گوڵ، بەرەی مووم، ژەهری هەنگ، ژلی ڕۆیاڵ و ... لە بەرهەمەکانی تری هەنگداری لە کوردستانە.
342/